ته‌ندروستی

خواردنه‌وه‌ کحولیه‌كان مەترسیدارە یاخود مادە هۆشبەرەکان

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، بەکارهێنانی خواردنه‌وه‌ کحولییەکان مەترسی زیاتری هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ وەک لە مادەی هۆشبەر.

زانایان لە زانکۆی Colorado-Boulder توێژینەوە لەسەر ٨٦٠ کەس ئەنجامدەدەن، تابزانن بەکارهێنانی خواردنه‌وه‌ کحولییەکان و ماددە هۆشبەرەکان کامییان مەترسیان زیاترە.

لەئەنجامی توێژینەوەکە ده‌ركه‌وتووه‌، بەکارهێنانی خواردنه‌وه‌ کحولییەکان دەبێتە هۆی پوکانەوەی مێشک و تێکچوونی کاروچالاکییەکانی.

کینت هاچیسون توێژەر دەڵێت، ئێمه‌ ئه‌وه‌ باشده‌زانین كه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان زیانی‌ زۆر زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی‌، به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانی‌ كاریگه‌ری‌ خراپتر له‌سه‌ر مێشكی‌ مرۆڤ جێده‌هێڵێت و مه‌ترسیدار تره‌.

زانایان لە ئەنجامی توێژنەوەیەکی تریاندا ئاماژە دەدەن بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و خواردنه‌وه‌ کحولیه‌كان بەیەکەوە دەبێتە توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر و چه‌ندین نه‌خۆشی‌ مه‌ترسی دیكه‌ش توشی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ده‌كات.







تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1359