سودی توێكڵی سێو بۆ دابەزاندنی كێشی لەش
پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت لە سودی میوەكان دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێكی میوەكان سودەكانی لە توێكڵەكەیدا كۆبۆتەوە، یەكێك لەو توێكڵی میوانەش كە سودێكی زۆری بۆ تەندرستی لەش هەیە توێكڵی سێوە.
توێژینەوەكە لەو ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاشكرا كردووە، توێكڵی سێو سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانی قەڵەو هەیە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و تواندنەوەی چەوری لەشیان.
ئەو كاریگەرییەی توێكڵی سێو دەگەڕێتەوە بۆ بونی ترشی یۆرسۆلیك لەپێكهاتەكەیدا، كە یارمەتی تواندنەوەی چەوری لەش و دەدات بە تایبەت خانەكانی چەوری قاوەی كە بە ئاسانی ناتوێنەوە.
ئەو جۆرە ترشە جگە لە كاریگەرییەكەی بۆ تواندنەوەی چەوری دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكان و هاوسەنگكردنی ڕێژەی شەكری خوێن، هەروەها ڕێگری كردن لە كۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەكاتی خواردنی سێودا توێكڵەكەی پاك نەكەن و بەو توێكڵەوە بیخۆن، بۆ ئەوەی لەو سودانەی بێبەش نەبن
خوێندراوەتەوە2625