ته‌ندروستی

وەرزشكردن بەتەمەنەكان لە لەبیرچوونەوەی وشە دەپارێزێت

زۆر ئەو كەسانەی لەتەمەنە جیاوازەكاندا توشی لەبیركردن یاخود بۆ نەهاتنی هەندێ وشە دەبن، لەبیرچونەوەكەش بەشێوەیەكە كە بابەتەكە لەمێشكی كەسەكەدایە و وشەكەی بۆ ناوترێت لەو حاڵەتەشەدا كەسەكە دەلێت وشەكە لەسەر زمانمە و بۆم نایبەت، بەڵام بەباسكردنی پیتێكی وشەكە یاخود بابەتێكی نزیك لەوەوە بیری دەكەوێتەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئەو حاڵەتە زیاتر توشی بەتەمەنەكان دەبێت، بەڵام دەكرێت لەڕێی ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی وەرزشییەوە چارەسەر بكرێت و ڕێگری لە لەبیركردنی وشە بكرێت.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی بێرمنگهام لەسەر 28 كەسی بەتەمەن و كەسی گەنج ئەنجامدراوە و دوای چەند لێكۆڵینەوەیەك و پرسیاركردن لەو كەسانە دەركەوتووە، ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان ڕێگری دەكات لە لەبیرچونەوەی وشە و یارمەتی بەتەمەنەكان دەدات تا ناو و وشەی لەبارەی بابەتە جۆراوجۆرەكانەوە لەبیرنەكەن.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەش كردووە ئەو كەسە بەتەمەنانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە زیاتر توشی لەبیركردنی وشە دەبن، بۆیە تا زیاتر گرنگی بە تەندروستی بدرێت كێشەی زمانەوانی كەمتر دەبێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە921