تەماشاکردنی تەلەفزیۆن مەترسی توشبوونی پیاوان بە شێرپەنجە زیاد دەکات
توێژەرانی بواری پزیشکی فەرەنسا ئاشكرایدەکەن تەماشاکردنی تەلەفزیۆن بۆ زیاتر لە 4 کاتژمێر لەلایەن پیاوانەوە، مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە زیاتر دەکات.
بەپێێ ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی توێژەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە فەرەنسا کە لەسەر 500 هەزار ژن و پیاودا ئەنجامدراوە، دەرکەتوە 2391 کەسیان تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە .
لەمەوە توێژەران رایدەگەیەنن، تەماشاکردنی تەلەفزیۆن رۆژانە بۆماوەی 4 کاتژمێر مەترسی زیاتری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە لە 35% بەرزدەکاتەوە.
توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا تێبینیان کردوە ئەوانەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە پیاوان بوون .
دەشڵێن دانیشتن لەبەردەم کۆمپیتەردا هیچ هۆکار نیە بۆ توشبوونی پیاوان بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە.
دکتۆر نیل میرفی دەڵێت ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو دەریخستبوو کە مەترسییەکانی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن یەکسانە بە کێشانی جگەرەو زیاد بوونی کێش و تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و خواردنەوە کحولیەکان و خواردنی خێرا، چونکە ئەمانە هۆکارن بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە.
زانایان ئاماژەبەوە دەکەن، ئەو پیاوانەی لەکاتی تەماشاکردنی تەلەفزیۆندا جگەرە دەکێشن و ماددە کحولیەکان دەخۆنەوەو خواردن بەشێوازێکی ناتەندروست دەخۆن زیاتر مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە زیاترە.
زانایان رێنمایی دەدەن لە دابەزاندنی کێش و راهێنانی وەرزشی و خواردنی تەندروستی و سەوزەو میوە.
بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە، ساڵانە لە ئەوروپا 215کەس گیان لەدەستدەدەن و لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش ساڵانە 95 هەزار کەس تووشی دەبن.
خوێندراوەتەوە470