ته‌ندروستی

خواردنی تەندروست ڕێگری دەكات لە قەڵەوبونی بۆ ماوەیی

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی، ئاماژە بەوەدەكات ئەو كەسانەی كە سیستمی خۆراكی تەندروست پەیڕەو دەكەن بۆ دابەزاندنی كێش، لەوانەیە بە ئەنجامێكی باش بگەن ئەگەر هاتوو بە بۆماوەیش قەڵەوبن.

توێژە ئەمریكیەكان، لە توێژینەوەیەكدا چاودێری سیستمی خۆراكی چەند كەسێكیان كردوە‌و خاڵی زۆریان بەو كەسانە داوە، كە ئەو خواردنانەیان نەخواردوە مەترسین بۆ تووشبوونی نەخۆشی بۆماوەیی ‌و زیاتر سەوزە‌و میوە‌و دانەوێڵە‌و چەرەسات ‌و پاقلەمنیەكان خواردوە.

ئەو كەسانەشی كە خواردنی نا تەندروستیان خواردوە وەكو گۆشت ‌و شیرینی خاڵی كەمتریان بەدەستهێناوە.

لو چی، گەورە توێژەی لە كۆلێژی تەندروستی گشتی لە زانكۆی تولان بنیو ئۆرلیانز، دەڵێت لەناو نەخۆشیە بۆماوەییەكاندا قەڵەوی یەكێك لەو نەخۆشیانەی كە مەترسی توشبوونی لێدەكرێت.

ئەو گەورە توێژە دەڵێت ژەمە خواردنی تەندروست بۆ دابەزاندنی كێش، زۆر بە ڕوونی كاریگەری لەسەر ئەو كەسانەش دادەنێت كە مەترسی قەڵەوبونیان هەیە بەهۆی بۆماوەییەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1044