ته‌ندروستی

جەرجیر وزە بە لەش دەبەخشێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی سەوزەی جەرجیر سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و بەسەرچاوەیەكی سەرەكی وزە بۆ لەش دادەنرێت.

توێژینەوەكە لە زانكۆی ولیام پاترسۆنی ئەنجامدراوە كە دەكەوێتە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكا ئەمریكا و پسپۆڕەكان ئاشكرایان كردووە جەرجیر زۆرترین بڕی وزە بە لەش دەبەخشێت بە بەراورد بە سەرجەم سەوزەكانی دیكە، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو ڤیتامین و ماددە كانزاییانەی لە پێكهاتەكەیدا هەیە.

پسپۆڕەكان توێژینەوەكەیان لەسەر 47 جۆر سەوزەی جیاواز ئەنجامداوە و 17 جۆر ماددەی خۆراكی و ڤیتامینیان لەو سەوزانەدا دیاری كردووە و لە سودەكانیان كۆڵیوەتەوە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە كە جەرجیر بەڕێژەی %100 بەسەرجەم ئەو 17 ماددەیە دەوڵەمەندە، ئەمەش وزەیەكی زۆر بە لەش دەبەخشێت، بەدوای جەرجیردا سپیناخ هاتووە كە ڕێژەیەكی زۆر لەو مادانەی تێدایە  كە ڕێژەكەی %86 و بە دواشیدا بروكلی و گێزەر و تەماتە دێت.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی باسیان ئاشكرایان كردبوو ئەو ماددانەی لە پێكهاتەی جەرجیردان سودێكی زۆریان بۆ دڵ هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شادەمارەكان كەمدەكاتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4932