ته‌ندروستی

هەنار هەستی برسێتی كەمدەكاتەوە

هەنار یەكێك لەو میوانەی كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن و لەم وەرزدا بەشێوەیەكی زۆر لە بازاڕكاندا بونی هەیە، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش خواردنی هەنار هەستی تێربوون لای مرۆڤ زیاد دەكات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی كە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە خواردنی هەنار پێش ژەمەكانی نان خواردن، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەستی برسێتی و وادەكات ئەو كەسە كەمترین بڕ لە خۆراك بخوات.

توێژینەوەكە لەسەر 29 كەسی خۆبەخش ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان داوایان لەو كەسانە كردووە 15 خولەك پێش ژەمی سەرەكی نان خواردن قاپێك هەنار بخۆن یاخود، پەرداخێك شەربەتی هەنار بخۆنەوە ، ئەم كارەشیان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەردەوام بووە.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە كە %21 ئەو كەسانە دوای خواردنی هەنارەكە هیچ جۆرە خۆراكێكی دیكەیان بۆ نەخوراوە، هەورەها %12 هەستی برسێتیان كەم بۆتەوە، كەمترین خواردنیان خواردووە.
پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو كەسانەی كێشیان زیادە دەتوانن بە خواردنی هەنار پێش ژەمە سەرەكییەكان، كێشی لەشیان دابەزێنن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1932