تەماتە دژی شێرپەنجەی پرۆستاتە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی خواردنی تەماتە بەشێوەیەكی بەردەوام سودێكی زۆری بۆ تەندروستی پیاوان هەیە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی بریستۆل لەسەر چەند پیاوێكی تەمەن جیاواز ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 65 ساڵیدایە و بەشێوەیەكی بەردەوام تەماتە دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بەشێرپەنجەی پرۆستات بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە بە بەراورد بە بەو پیاوانەی حەز بە خواردنی تەماتە نەكەن یاخود زۆر بە كەمی دەیخۆن.
توێژەرەكان داوایان لە پیاوان كردووە كە هەفتانە 10 ژەم تەماتە لە پێكهاتە خۆراكییەكانیاندا بونی هەبێت، كە دەكاتە نزیكەی 150 گرام.
هۆكاری ئەم سودەی تەماتە دەگەڕێتەوە بۆ بونی بڕێكی زۆر لە ماددەی لایكۆبین لە پێكهاتەی تەماتەدا كە ماددەیەكی دژە ئۆكسیدە و خانەكان و ترشی ناوەكی لەش دەپارێزێت.
خوێندراوەتەوە906