زەردەچەوە خانەكانی مێشك نوێدەكاتەوە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە بەكارهێنانی بەهاراتی زەردەچەوەلە ئامادەكردنی خواردنەكاندا سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و خانەكانی مێشك نوێدەكاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دەیلی هێڵس، چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لەڕێی توێژینەوەیەكەوە بۆیان دەركەوتووە زەردەچەوەتوانایەكی باشی هەیە لە نوێكردنەوەی خانەكانی مێشك و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی توشی خانە دەمارییەكان دەبێت.
هۆكاری ئەو كاریگەرییەی زەردەچەوە دەگەڕێتەوە بۆ بونی ماددەیەكی چەوری لە پێكهاتەكەیدا كە ب ئاڕ تۆرمیرۆن ناسراوە، ئەو مادەیەش هۆكاری ئەو ڕەنگ و تامەیە كە زەردەچەوە هەیەتی.
ماددەی ئاڕ تۆرمیرۆن خانەكانی مێشك نوێدەكاتەوە و زیادیان دەكات و ڕێ لە مردنیان دەگرێت، ئەمەش چارەسەری ئەو كێشانە دەكات كە هۆكاری توشبوونن بەو نەخۆشیانەی پەیوەندیان بە خانە دەمارییەكانەوە هەیە وەك زەهایمەر و خەڵەفان.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك كە لەسەر زەردەچەوە ئەنجامدرابوو ئاشكرای كردبوو ئەو جۆرە بەهاراتە خانە شێرپەنجەییەكانی لەش لەناودەبات، هەروەها دژی هەوكردنە و دەتوانرێت وەك ئازار شكێنیش بەكاربهێنرێت.
خوێندراوەتەوە2037