ته‌ندروستی

لەم وەرزەدا ژمارەی توشبووان بە پەتا وەرزییەكان زیاد دەبن

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، ئەو كەسانەی توشی پەتا وەرزییەكان ژمارەیان لە هەڵكشاندا دەبێت، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش جێبەجێكردنی چەند هەنگاوێك دەتوانێت پارێزگاری لەش بكات لە ئەگەری توشبوون بەو نەخۆشیانە.

پسپۆڕانی خۆراكی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە چەند ماددەیەكی خۆراكی دەتوانن ئەگەری توشبوون بە پەتا وەرزییەكان كەم بكەنەوە، بە تایبەت بە خواردنی ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، وەك لیمۆ و پرتەقاڵ.
ئەو پسپۆڕانە باس لە چەند گیراوەیەك دەكەن كە ئەگەری توشبوون بە پەتا وەرزییەكان كەمدەكاتەوە، هەروەها لەكاتی توشبوونیش بەو پەتایانە چاكبونەوە خێراتر دەكات.

باشترین ئەو گیراوانەش بریتین لە خواردنەوەی ئاوی زەنجەبیل و تێكەڵكردنی لەگەڵ هەنگوین و لیمۆ، چونكە سوودێكی زۆری هەیە بۆ جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەكات دژی كۆكە و ئەنفلۆنزا، یاخود تێكەڵكردنی شیری گەرم و  زەردەچەوە، ئەمە جگە لەوەی خواردنەوەی كوپێك ئاو كاتێك لە كەشوهەوایەكی گەرمەوە دەچیتە ساردەوە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1439