ته‌ندروستی

کاریگەری خراپی پیسبونی هەوا لەسەر مێشک

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەسەر كاریگەرییەكانی پیسبونی هەوا ئەنجامدراوە و دەریخستووە پیسبونی هەوا كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مێشكی كەسانی بەتەمەن دەبێت.

توێژینەوەكە بە هاوبەشی لەنێوان ژاپۆن و ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە پیسبونی هەوا جگە لە كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە كاریگەری خراپی لەسەر مێشكی پیاوانی بەتەمەن هەیە، بەجۆرێك دەبێتە هۆی لاوازكردنی توانای عەقڵی لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.

بەڕای پسپۆڕەكان پیسبونی هەوا دەبێتە هۆی كەمبونی ڕێژەی ماددەی سپی مێشك لای كەسانی بەتەمەن ئەمەش كاریگەری لەسەر توانای عەقڵی ئەو كەسانە دەبێت.

توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە ئەو كاریگەرییانەی پیسبونی هەوا لەسەر پیاوان زیاترە، هۆكاری ئەوەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ جیاوازییە سروشتییەكانی مێشكی ژن و پیاو كە وادەكات مێشكی پیاو كاریگەرییە ژینگەییەكان لەسەر زیاتر بێت.

پێشتریش توێژینەوەیەكی بەریتانی ئاشكرای كردبوو، پیسبونی هەوا یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر، ئەمەش بەهۆی كاریگەری گەردیلە پیسەكانی هەوا لەسەر مێشكی مرۆڤ.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1339