ڕێژەی گریانی منداڵانی ساوا لە جیهاندا
پسپۆڕانی بواری دەرونی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەرزترین ڕێژەی گریانی منداڵی ساوا لە وڵاتانی كەنەدا و هۆڵەنداو ئیتاڵیا و بەڕیتانیایە .
زانایان دەڵێن گریانی منداڵی ساوا لەو چەند وڵاتە بە جۆرێكە كە لە مانگی یەكەمی لەدایك بونیاندا گریانیان زیاترە لە منداڵانی وڵاتەكانی دیكە , ئەو توێژنەوەی كە سەبارەت بەم بابەتە ئەنجامدراوە نزیكەی 9 هەزار منداڵی لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای تەمەنیانی لەخۆگرتووە .
دیتر واڵكر سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ڕایگەیاندووە , منداڵان لە ڕوی ڕێژەی زۆری وكەمی گریانەوە جیاوازیان هەیە و ڕەنگە زانیاری زیاتر لەم بارەیە لە شێوازی كلتوری ئەو وڵاتانەوە وەربگرین كە كەمترین ڕێژەی گریانی زۆری منداڵی تێدا تۆمار كراوە ، ئایا گریانی زۆر و كەم پەیوەندی بە كاتی دوگیان بونی دایكەكەو یاخود هۆكارە بۆماوەییەكان هەیە یاخود نا .
هەر بە پێی توێژینەوەكەش , كەمترین ڕێژەی گریانی منداڵی ساواش لە وڵاتەكانی دانیمارك و ئەڵمانیا و ژاپۆن تۆماركراوە.
خوێندراوەتەوە1041