ته‌ندروستی

بروكلی و قەرنابیت یارمەتی توشبوانی ئۆتیزم دەدات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی بروكلی و قەرنابیت یارمەتی ئەو كەسانە دەدات كە توشی حاڵەتی ئۆتیزم بوون.

توێژینەوەكە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە خواردنی بروكلی و قەرنابیت دەتوانێت چارەسەری ئەو منداڵ و هەرزەكارانە بكات كە بەدەست ئۆتیزمەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی بونی ماددەیەك  كە لە پێكهاتەی ئەو دوو سەوزەیەدا هەیە.

توێژینەوەكە لەسەر 44 كەسی تەمەن 13 بۆ 27 ساڵ ئەنجامدراوە كە توشبووی ئۆتیزم بوون، پسپۆڕەكانیش  لەڕێی دەرزییەوە ماددەی سۆلفۆرفنی پێكهاتەی ئەو سەوزانەیان كردۆتە لەشی 40 لەو منداڵ و هەرزەكارانەوە.

دوای چاودێری كردنی حاڵەتەكان سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە بۆیان دەركەوتووە ئەو ماددەیە بۆتە هۆی باشتربونی باری تەندروستی ئەو كەسانە و گۆڕانكاری بەرچاو لە هەڵسوكەوتی 26یاندا دروستبووە.

تویژەرەكان دەیانەوێت جۆرە دەرمانێك لە ماددەی سۆلفۆرفن دروست بكەن، تا یارمەتی كەسانی توشبوو بە ئۆتیزم بدات و ببێتە چارەسەرێك بۆ ئەو حاڵەتە.

ئەو ماددەیە جگەی لە بروكلی و قەرنابیت لە سپیناخیشدا بونی هەیە، بۆیە دەتوانرێت لەڕێی خواردنی سپێناخیشەوە هەمان سود دەست لەش بكەوێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2511