لە وەرزی بەهاردا سەرئێشە زیاد دەكات
زۆرن ئەو كەسانەی لە وەرزی بەهاردا كێشەی ئازاری سەریان دەبێت و بەشێوەیەكی بەردەوام توشی سەرئێشە دەبن، بەڕای پسپۆڕەكانیش گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا دەبێتە هۆی دروستبونی سەر ئێشە بە تایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا.
ئەو پسپۆڕانە هۆكاری سەرئێشەی بەهار دەگێڕنەوە بۆ وشكبونەوەی لەش و بڵاوبونەوەی خۆڵ و تۆوە ڕووەكییەكان و هەندێ جۆری ڤایرۆس لە هەوادا دواتر هەڵمژینی ئەو هەوایە لەلایەن مرۆڤەوە.
بۆ چارەسەر كردنی ئەم حاڵەتە پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن ڕۆژانە بڕێكی زۆر لە ئاو و شلەمەنیەكان بخۆنەوە، بۆ ئەوەی لەشیان لە وشكبونەوە پارێزارو بێت وگرنگی زۆر بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدەن كە خۆراكی دەوڵەمەندن بە كانزای مەگنسیۆم بە تایبەت چەرەسات و سەوزە و پاقلە مەنیەكان، چونكە ئەمانە كاریگەریان لەسەر كەمبونەوەی ئازاری سەر دەبێت، هەروەها باشترە لەكاتی خۆشتندا مەساج بۆ سەریان بكەن.
خوێندراوەتەوە2100