سودی تیشكی خۆر بۆ ژنانی دووگیان
پسپۆڕانی بواری تەندروستی بەردەوام چەندین ئامۆژگاریان بۆ ژنانی دووگیان هەیە و داوایان لێدەكەن لە مانگەكانی دووگیانیدا گرنگی بە بەركەوتنی تیشكی خۆر بدەن چونكە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی خۆیان و كۆرپەكەیان.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆی سینسیناتی ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە تیشكی خۆر دەبێتە هۆی بەهێزكردنی تۆڕی چاوی كۆرپە، ئەمەش ئەگەرەكانی لەدەستدانی هەستی بینینی منداڵ كەمدەكاتەوە.
بەڕای پسپۆڕەكان بەركەوتنی تیشكی خۆر كاریگەری لەسەر خانەكانی خوێنی كۆرپەلە دەبێت، هەروەها سودێكی زۆری بۆ ڕێژەی ڤیتامین دی هەیە لە لەشی دایك و كۆرپەكەیدا كە ئەمەش لە داهاتوودا كاریگەری لەسەر ئێسكی كۆرپەكە دەبێت و بەهێزی دەكات و ئەگەری توشبوون بە كێشەكانی ئێسك بە تایبەت ئێسكە نەرمە كەمدەكاتەوە.
خوێندراوەتەوە2623