سودی دەرمانێكی زەهایمەر بۆ ددان
زانایانی كۆلێژی پاشایەتی لە لەندەن دەرمانێكیان دۆزیتەوە كەلەبنەڕەتدا بۆ نەخۆشانی زەهایمەر بەكاردەهێنرێت وادەكات ئەو ددانانەی كە توشی داخوران و كلۆربوون بوون بەهۆی ئەم دەرمانەوە چاكببنەوە.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوەدەكەن ددان خۆی دەتوانێت خۆی دروست بكاتەوە بەمەرجێك میناكەی بمێنێت، ئەوەش ڕوون دەكەنەوە بەهۆی دروستكردنی جۆرێك ماددەی ئیسفنجی كەلەماددەی كۆلاجین دروست دەكرێت لەگەڵ ئەو دەرمانە تێكەڵ دەكرێت كە ناوی (تی دی گلۆسیب) ەو بۆ نەخۆشی زەهایمەر بەكاردەهێنرێت و ئەو شوێنانەی ددانەكەی پێ پڕدەكرێتەوە كە كلۆربوەو یان توشی داخوران بوە.
لەئێستا بۆ پڕكردنەوەی ددانە كلۆربووەكان چیمەنتۆی پیشەسازیی و ماددەكانی دیكەی پڕكردنەوەی ددان وەك كالسیۆم و سلیكۆن بەكاردەهێنرێت كەبۆ جاری دووەم ناتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێتەوە بەڵام ئەم ماددە نوێیە دەتوانرێت چەند جارێك بتوێنرێتەوەو بۆ پڕكردنەوەی ددانەكان كەڵكی لێ وەربگیرێت و بەهۆی دۆزینەوەی ئەم دەرمانەش ڕەنگە لەمەودوا كەمتر پێویستمان بەماددەكانی پڕكردنەوەی ددان بێت.
خوێندراوەتەوە3551