ته‌ندروستی

گۆشتی سور ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زیاد دەكات

بەشێكی ئەو توێژینەوانەی لەسەر گۆشتی سور ئەنجامدراون، ئاماژە بە چەندین زیانی ئەو جۆرە گۆشتە دەكەن و بە هۆكاری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دادەنێن.

توێژینەوەیەكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكا دەریخستووە كە زۆر خواردنی گۆشتی سوور ئەگەرەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن زیاد دەكات، ئەمە جگە لەوەی هۆكارێكە بۆ كورتبونەوەی تەمەن و مردنی لەناكاو بەتایبەت بەهۆی توشبوون جەڵتە.

بەپێی توێژینەوەكە ئەگەر، ئەگەری مردنی‌ لە ناكاو لای كەسانی سەرو‌ تەمەنی 60 ساڵ‌ بەرێژەی 50 % بێت، ئەوا بەخواردنی‌ رۆژانەی‌ ژەمێك لە گۆشتی‌ سور رێژەكە زیاد دەبێت بۆ  57 %  هەروەها ئەگەر ڕۆژانە دوو ژەم گۆشتی سور بخورێت ئەوا رێژەكە دەبێتە 63 % .

بەڕای پسپۆڕەكان قەرەبووكردنەوەی‌ گۆشتی‌ سوور بە سەرچاوە پرۆتینییەكانی‌ تر وەك ماسی‌ و مریشك و پاقلەمەنی‌ و چەرەسات و بەروبوومە سپیاییەكانی‌ كە چەورییان كەمە و دانەوێڵە سوودی‌ زۆر بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2171