خواردنی میوه و سه‌وزه تووشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی ده‌ریخستوه، خواردنی میوه و سه‌وزه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ده‌كێشن.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك پسپۆری ته‌ندروستیی و توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی كه‌نه‌دا بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامیان داوه، خواردنی ئه‌و میوه و سه‌وزانه‌ی، كه به ڤیتامین سی و كارۆتین ده‌وڵه‌مه‌ندن، تووشبوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش كه‌مده‌كاته‌وه.
پسپۆرانی ته‌ندروستی له توێژینه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، گێزه‌ر و پرته‌قاڵ و ته‌مامه‌ته، یه‌كێكن له‌و میوه‌و سه‌وزانه‌ی، كه رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین سی و كارۆتین له پێكهاته‌كانیاندا هه‌یه، بۆیه پێویسته خه‌ڵك به‌به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره میوه و سه‌وزانه بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به‌شێرپه‌نجه به‌دوور بن.
توێژه‌ران روونیشیان كردوه‌ته‌وه، خواردنی ته‌ماته و پرته‌قاڵ و گێزه‌ر، بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان باشه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی، كه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر جێگه‌ره ده‌كێشن، چونكه پێكهاته‌ی ئه‌و میوه و سه‌وزانه، سیكڵدانۆچكه و بۆریی سییه‌كانیان له ژه‌هر و پیسی پاك ده‌كاته‌وه.
به‌وته‌ی زاناكان، هه‌ریه‌كه له میوه‌كانی كیوی و شلیك و لیمۆ ، له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌كانی بیبه‌ر و جاتره و مه‌عده‌نوس و برۆكلی و لۆبیاش، ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڤیتامین سی و كارۆتین، به‌ڵام باشتره بۆ كابانه‌كان، سفره و خوانه‌كانیان به پرته‌قاڵ و گێزه‌ر و ته‌ماته بڕازێننه‌وه.
خوێندراوەتەوە1907