ئەو غازەی مانگا دەریدەکات 23 ئەوەندەی غازی ئوتومبێلەكانە
ساڵانە هەر مانگایەك 70 بۆ 120 كیلۆگرام غازی میسان دەردەكات، ئەگەر ژمارەی هەموو ئەو مانگایانەی لەجیهاندا هەن بە یەك ملیارو نیو مەزندە بكرێت ئەوا ڕێژەی ئەو غازە میسانەی بەهۆی ئەم گیاندارەوە بەرهەم دەهێنرێت 23 ئەوەندەی هەموو ئەو غازە میسانەیە كە ئوتومبێلەكان بەرهەمی دێنن.
بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان % 18ی غازە گەرمەكان بەهۆی بەروبوومە كشتوكاڵیەكانەوە دروست دەبن، بەڵام هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ڕێژەی غازە گەرمەكان مانگاو مەڕووماڵاتە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكیش كەلەژاپۆن ئەنجامدراوە دەركەوتوە، بەرهەمهێنانی تەنیا 1 كیلۆگرام گۆشتی مانگا زیاتر لە 36 كیلۆگرام دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دروست دەكات، بەڵام ئۆتومبێلێك ئەگەر 250 كیلۆمەتر بڕوات هەمان بڕ دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەرهەم دێنێت.
گەدەی مانگا لە 4 ژوور پێك دێت و لە 2 ژووری یەكەمدا خۆراكەكە هەرس دەبێت بەڵام جارێكی دیكە خۆراكەكە دەگەڕێتەوە بۆ گەدەو ڕیخۆڵەكان و جۆرێك میكرۆبیش كەلە كۆئەندامی هەرسدا هەیەو بەرپرسە لەشیكردنەوەی خۆراكەكەو لەڕێگەی غازی میسانەوە دەتوانێت خۆراكەكە شیبكاتەوە بۆیە لەئێستادا بەخێوكردنی مەڕو ماڵات بەمەترسیدارترین هەڕەشە لەسەر ژینگەو پرسی پەنگخواردنەوەو قەتیسبوونی گەرما دەدرێتە قەڵەم.
خوێندراوەتەوە3038