ته‌ندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی ژیانی هاوسەرگیری

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئەمریکا، ئەو ژنانەی لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە تەندروسترن لەو ژنانەی هاوسەریان هەیە.

پێشتر چەندین توێژینەوە دەریخستبوو هاوسەرگیری کاریگەری ئەرێنی بۆسەر خانمان هەیە، بەڵام زانایانی ئەمریکی پێچەوانەی ئەمە ئاشکرا دەکەن.

راند کوتوب توێژەر لەبواری پزیشکی خێزانیدا دەڵێت، توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە ٧٩ هەزار ژن ئەنجامدراوە بەچاودێری کردنی ئاستی تەندروستییان لەڕووی فشاری خوێن و سیستمی خۆراک و توانای جەستەیی و کێشی لەشیان، پاشان ژنەکان بەسەر دوو کۆمەڵدا دابەش کراون، کە کۆمەڵەی یەکەم هاوسەریان هەیەو کۆمەڵەی دوەمیان لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە.

لەئەنجامی توێژینەوەکدا دەرکەوتوە، ئەو ژنانەی هاوسەریان هەیە، کێشی لەشیان زیاترە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەم گرنگی دان بەخۆیان و کەم وەرزشکردن، ئەمەش بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە کاری ناوماڵ و خێزان.

بەڵام ئەو ژنانەی لەهاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە، کێشی لەشیان کەمە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی دان بەخۆیان و بوونی کاتێکی زۆر لە ژیانیاندا بە سەرقاڵ بوونیان بە وەرزشکردن و کەمی فشاری خێزان لەسەریان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4121