ته‌ندروستی

سودێکی گرنگی تەماتە بۆ مرۆڤ

چەند پسپۆڕێكی بەریتانی پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتووە خواردنی تەماتە سودێكی زۆری بۆ پێست هەیە و پیربوون دوایدەخات.

بەپێی توێژینەوەكە بونی چەندین ماددەی سود بەخش لەپێكهاتەی تەماتەدا پێست لە تیشكی سەروو وەنەوشەیی و كاریگەرییە نەرێنییەكانی دەپارێزێت. 

بەڕای پسپۆڕەكان  تەماتە رێژەیەكی زۆر لە ماددەی لاكوبینی تێكدایە كە بە یەكێك لە كاریگەرترین ماددەكان دادەنرێت بۆ رێگرتن لە پیربونی پێست و چرچبونی.

توێژینەوەكە لەسەر ژمارەیەك ژن ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵاندا بووە و ئەو كەسانە كراون بە بەشێوەیەكی ڕۆژانە تەماتە یاخود دۆشاوی تەماتەیان خواردووە، بەشەكەی دیكەش بڕێكی كەم تەماتە لە پێكهاتە خۆراكییەكانیاندا هەبووە.

 ئەنجامەكان دەریاخستووە كە پێستی ژنانەكانی گروپی یەكەم بە ڕێژەی لە %٥٠ كەمتر كەوتۆتە ژێر كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەروو وەنەوشەیی و خاوەنی پێستێكی جوانتر بوون كەمتر نیشانەكانی پیری و چرچی دەموچاویان تێدا بەدی كراوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5285