ته‌ندروستی

زیانێکی تری بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیاکان ئاشکرا دەبێت

زۆرن ئەو كەسانە كە لە یەك كاتدا چەند ئامێرێك تەكنەلۆژی پێكەوە بەكاردەهێنن، بەڕی پسپۆڕانی تەندروستیش ئەم كارە زیانی بەدواوەیە.

توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە دەریخستووە بەكارهێنانی ئامێرەكان كۆمپیتەر و مۆبایل و ئایپاد لە یەك كاتدا، زیانی بۆ مێشك هەیە و گۆڕانكاری لەپێكهاتەكەیدا دروست دەكات.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی ساسكسی بەریتانیا لەسەر 75 كەس ئەنجامدراوە كە لەڕێی وێنەگرتنی لەرەی موگاتیسیەوە چاودێری مێشكیان كراوە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە كە بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە لە یەك كاتدا دەبێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری لە ماددەیەكی بەشی پێشەوەی مێشكدا كە بەرپرسە لە هەست و سۆز و، زانینی شتەكانی دەوروبەر و كۆنترۆڵكردنیان.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خوێندنەوەی ڕۆژنامە و سەیركردنی تەلەفزیۆنیش  دەتوانرێت لەگەڵ بەكارهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژییەكاندا بخرێتە هەمان چوارچێوەوە، بۆ دڵنیابونەوەی زیاتریش پێویستە چەند توێژینەویەكی دیكە لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام بدرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1190