ته‌ندروستی

هۆکارەکانی گواستنەوەی میکرۆب لە ڕێگەی دەستەوە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەست یەكێكە لەو ئەندامانەی كە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی جیاواز بۆیە پێویستە بەردەوام بە خاوێمی ڕابگیرێت.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ناوەندی ئاگاداركردنەوەی تەندروستی لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە %80ی نەخۆشییە گواستراوەكان لە رێی دەستی مرۆڤەوە دەگوازرێنەوە، بەو پێیەی دەستی مـرۆڤ ژمارەیەكی زۆر لەو میكرۆبانە هەڵدەگرێت كە بەچاو نابینرێن.

بەپێی توێژینەوەكە زۆر كات بەهۆی پیسبونی دەستەوە نەخۆشیەكان بۆ خودی كەسەكە دەگوازێتەوە و هەندێك جاریش لە رێی تەوقەكردن یاخود دروستكردنی خواردن، نەخۆشیەكان لە كەسێكەوە بۆ كەستێكی دیكە دەگوازرێنەوە.

پسپۆڕەكان جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی شتنی دەست لە چەندین كاتی جیاوازدا و داوا دەكەن كە دەست بە ئاو و سابون یاخود ماددە پاكەرەوەكانی دیكە بشۆرێت و ماوەی ٢٠ چركە بخایەنێت، چونكە لە ناوچونی میكرۆبەكان پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1085