ته‌ندروستی

ژنان و شێرپەنجە...توێژینەوەیەکی نوێ چەند زانیارییەکی ئازار بەخش ئاشکرا دەکات

ڕاپۆرتێکی نوێی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاستییەکی بێزارکەری پەیوەست بە توشبوونی خانمان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ماوەی ئەم ساڵانەی کۆتاییدا ئاشکرادەکات.

بەپێی  ئەنجامی تویژینەوەیەک دەرکەوتوە، توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە خانماندا شەش ئەوەندە خێراترە وەک لە پیاوان.

بەرپرسانیش هۆشداری دەدەن لەوەی هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەهەردوو ڕەگەزادا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ژیانێکی ناتەندروست و خانمایش زیاتر ڕووبەڕووی ئەم نەخۆشیە دەبنەوەو بەرگە دەگرن.

پێگەی سکای نیوزی بەریتانی دەڵێت، قەڵەوی هۆکارێکی ترە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، وەک شێرپەنجە منداڵان و هێلکەدان و ناو دەم.

بەپێی وتەی یەکێک لە ڕێکخراوەکانی خێرخوازی ، لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەخانمان بەردەوام لە زیادبووندایە و شەش ئەوەندەی پیاوان خێراتر توشدەبن .

ئاشکراشیدەکات بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە پیاواندا بەرێژەی لە 0.5% ولە خانمانیش 3%.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3847