چای سەوز چارەسەری زەهایمەر دەكات
چای سەوز یەكێكە لە جۆرەكانی چا و چەندین سودی تەندروستی بۆ لەش هەیە، بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكیش دەركەوتووە خواردنەوەی چای سەوز چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر دەكات.
توێژینەوەكە لە زانكۆی لیدزی بەریتانی ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە چای سەوز چەند پێكهاتەیەكی سروشتی تێدایە كە سودی بۆ خانە دەماریەكانی مێشك هەیە و چارەسەرە بۆ زەهایمەر و بیر بەهێز دەكات.
توێژەرەكان هەستاون بە ئەنجامدانی چەندین پشكنینێك بۆ چەند خانەیەكی مێشك، بە تایبەت ئەوانەی بەرپرسن لە توشبوون بە زەهایمەر دواتر پێكهاتەی چای سەوزیان كردووە بەسەر خانەكاندا، دەركەوتووە پێكهاتەكانی چاكە سودێكی زۆری بۆ ئەو خانانە هەبووە، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە خانە دەماریەكانی دەوروبەری بگەیەنێت.
توێژەرەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن گرنگییەكی زۆر بە خواردنەوەی چای سەوز بدەن چونكە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ئەمە جگە لەوەی بە هۆكارێكی سەرەكی دابەزاندنی كێشی لەشیش دادەنرێت.
خوێندراوەتەوە2761