زۆر دانیشتن مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ته‌ندروستی دڵ
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی په‌یوه‌ندی نێوان زۆر دانیشتن و ته‌ندروستی دڵ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ریده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر داده‌نیشن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتره.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌نیشن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ له كه‌سانی دیكه زیاتره له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌یان لێده‌كرێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 800 كه‌س ئه‌نجامدراوه و چه‌ند پشكنینێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نجامدراوه و چه‌ند پشكنینێكیان بۆ كراوه و چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه، له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامی چه‌ند پشكنینێكی پێشتر له‌و بواره‌دا.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه به‌تێكرای كاته‌كانیان %70 بۆ %80ی داده‌نیشن، ئه‌وا مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره دوو هێنده له كه‌سانی دیكه زیاتره.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریشیخستووه ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام كاته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژانه‌یان به‌شێكی زۆری به‌دانیشتنه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
توێژه‌ره‌كان داوایان له‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه رۆژانه زۆر داده‌نیشن پێویسته له كاتی دانیشتن‌دا هه‌ندێك جوڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ریان كه‌مبێته‌وه.
خوێندراوەتەوە1461