ته‌ندروستی

ژاپۆن: ڕاهێنانی ماكی بۆ چارەسەری ماندوبوون

هەمووان دەزانین كە وڵاتی ژاپۆن هەسارەیەكی جیاوازەو بەداهێنان و پێشكەوتن و تەكنەلۆژیای نوێ ناسراوەو خاوەن ئابووریەكی پێشكەوتووشە ئەوەش بۆ گەللەكەی دەگەڕێتەوە كە ماندووبوون نازانن و بەبەردەوامیی كاردەكەن.

لەسەرووبەندی ئەو هەوڵو كۆششەی كە ڕۆژانە ژاپۆنییەكان لەكاتی كاركردندا ئەنجامی دەدەن هیلاك دەبن و ڕووبەڕووی چەندان گرفتی هیلاكی و ماندووبوونی ماسولكەو دەمارەكان دەبنەوە بەڵام ژاپۆنییەكان لەهەوڵێكی نوێدا ڕێگە چارەیەكی نوێیان بۆ ماندووبوونی مرۆڤەكان دۆزیوەتەوە.

 (ئۆتۆنا ماكی ) ئەو ڕاهێنانەیە كە ژاپۆنییەكان بۆدەربازبوون لەگرفتی ماندووبوون بەكاری دێنن و ڕاهێنانەكەش  بریتییە لەپێچانەوەی مرۆڤ لەپارچەقوماشێك لەشێوەی كۆرپەلە لەسكی  دایكدا بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك 

شێواز، یان ڕاهێنانی  (ماكی) بەهۆیەوە مرۆڤ لەڕەق بوونی ماسوولكەكان و ماندووبون و گرژبوون ڕزگاردەكات، ئەگەرچی پێشتر بایەخێكی ئەوتۆی نەبوو بەڵام ئێستا ڕەواجێكی زۆری پەیداكردوەو زۆرێك لەژاپۆنییەكان بۆ ڕزگاربوون لەكێشەی ماندووبوون و ڕەقبوونی ئەندامانی جەستە پەنا بۆ ئەم شێوازە نوێیە دەبن.

بەپێی ووتەی ئەوانەی ئەم ڕاهێنانەیان ئەنجام داوە دەڵێن لەدوای پەیڕەوكردنی ڕاهێنانەكە هەستیان بەپشوودان كردوە، نرخی هەر كۆرسێكی ڕاهێنانی  ماكی كە نیوكاتژمێرە 28 دۆلاری ئەمریكییە........  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1623