ته‌ندروستی

پشكنینێكی سادە ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك ئاشكرا دەكات

چەند زانایەكی ئەمریكی نزیك بونەتەوە لە كۆتای توێژینەوەیەك كە لەڕێی پشكنینێكی سادەی خوێنەوە، ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك ئاشكرا دەكات لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.

پسپۆڕەكانی زانكۆی بۆستن ماوەی هەشت ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكن لەسەر نمونەی خوێنی پێنج هەزار كەس بەمەبەستی گەیشتن بە پشكنینێك كە ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك ئاشكرا دەكات لەگەڵ تەمەنی پیریدا.

لەڕێی پشكنینەكەوە چەند نیشانەیەك لە خوێنی ئەو كەسانەدا دۆزراوەتەوە، كە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی شەكرە و دڵ و شێرپەنجە و زەهایمەر دەردەخات.

پشكنینەكە پشت دەبەستێت بە زانینی پێكهاتەی ئاوێتەی كرۆمۆسۆمەكان لە خوێنی ئەو كەسانەدا و بەپێی ئەو گۆڕانكارییەش كە تێیدا ڕوودەدات ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكان ئاشكرا دەبێت.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە پێیان وایە ئەنجامەكان ڕێگا خۆشكەر دەبن بۆ چارەسەركردنی مرۆڤ، پێش ئەوەی نەخۆشییەكە بگاتە حاڵەتێكی پێشكەوتوو چارەسەری ئاسان نەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە822