سوده‌كانی فاسۆلیای سەوز
سوده‌كانی فاسۆلیای ته‌ڕ بریتین له‌وه‌ی توانای به‌رگری زیاد ده‌كات به تایبه‌ت به‌رگری دژ به نه‌خۆشی ڕه‌بو و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و نه‌خۆشی پێست و هه‌ستیاری، ئه‌مانه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین جی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی پارێزگاری له دڵ و شاده‌ماره‌كان ده‌كات مولوله‌ی خوێن گه‌وره ده‌كات و فشاری خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
فاسۆلیای سه‌وز كالیسیۆم و ماده ڕیشاڵیه‌كان و ڤیتامین سی و ئاسن و چه‌ندین ماده‌ی گرنگی دیكه‌ی له‌خۆگرتووه، هاوكات خوێن به‌هێز ده‌كات سودی بۆ به‌هێز كردنی خانه‌كانی خوێنی سور هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی فولیك ئه‌سیدی له‌خوَگرتووه، مێشك هێور ده‌كات، پارێزگاری له ئێسك ده‌كات و به‌هێزی ده‌كات .
كوڵانی گوڵه‌كه‌شی بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی سودی هه‌یه بوَیه گرنگه هه‌موان بایه‌خ به خواردنی فاسۆلیای سه‌وز بده‌ین و بیخه‌ینه نێو لیستی خواردنه‌كانی ڕۆژانه‌مان، به شێوه‌یه‌كی گشتیش فاسۆلیای سه‌وز به یه‌كێك له‌و ژه‌مانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان خواستی له‌سه‌ره و له ژاپۆنیش وه‌كو ژه‌می تیمپورا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە3512