سودەکانی کاهو بۆ تەندروستی
كاهو یەكێكە لەو جۆرە سەوزانەی كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن , كەسانێك بە بێ هیج خۆراكێكی دیكە دەیخۆن و هەندێك لە دروستكردنی زەڵاتەدا بەكاریدەهێنن , لە ڕووی سودیشەوە كاهو چەندین ڕەگەزی خۆراكی تێدایە كە سودی بۆ جەستە هەیە وەكو ڤیتامین و پرۆتین و هەندێ زەیت و خوێ , میسڕیە كۆنەكانیش بە سەرەتای چاندنی ئەم جۆرە سەوزەیە هەژماردەكرێن , ئەوان تۆوی كاهویان وەكو پەینێك بۆ خۆڵ بەكارهێناوە دواتر وەكو خواردن لە ژەمەكانی ڕۆژانەیاندا بەكاریان هێناوە , لە ڕووی ژینگەی ڕواندنیەوە كاهو لە كەشێكدا دەڕوێنرێت كە پلەی گەرمی نزمی هەبێت .
شەربەتی كاهو بسودی هەیە بۆ جوانی و پاكی پێست ,هاوكات ئەم سەوزەیە لەگەڵ ڕۆن دكوڵێنرێت و بۆ هێوركردنەوەی ئارام كردنەوەی چاو بەكاردەهێنرێت , بەدەر لەوەش گەڵای كاهو بە هێوركەرەوەی مێشك لە قەڵەم دەدرێت كاتێك بە فرێشی و بە تەنها دەخورێت ,زەیتی تۆوەكەشی لە بەهێزكردنی بێخی سەر بەكاردەهێنرێت , چەند سودێكی تەندروستی دیكەشی هەیە لەوانە .
بۆ كێشەی قەبزی سودی ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە كاهودا مادەی ڕیشاڵی و ئاو بونی هەیە
كاهو جەستە لە وشك بون دەپارێزیت و یارمەتی خەوتن دەدات بە شێوەیەكی هێمن و گەژی مێشك و شڵەژانی كەم دەكاتەوە , خانمانی دوگیانیش سود لە خواردنی دەبینن چونكە كاهو ترشی فۆلیك ئەسید لە خۆدەگرێت و ئەگەرەكانی توشبونی بە زهایمەر كەم دەكاتەوە .
خوێندراوەتەوە16062