ته‌ندروستی

نیوەی ژنانی بەرازیل نایانەوێت دووگیان ببن هۆکارەکەی بزانە

 زیاد لە نیوەی ژنانی بەرازیل نایانەوێت دووگیانبن یاخود ئەگەر دووگیانیش بن لەناوی دەبەن هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی بەربڵاوی  ڤایرۆسی زیکا لەناوچەکەدا.

بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی زیکا  لە بەرازیل بەژمارەی یەکەم دێت، بەوپێیەی کە ژمارەیان ١٨٧٥ منداڵن و گومان لە ٧٢٤٦ توشبووی تر لەناوچەکە دەکرێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک ، لە٪٢٧ ژنانی بەرازیل نایانەوێت دووگیانبن، چونکە ڤایرۆسەکە بەهۆی جۆرە مێشولەیەکەوە بۆ دایکە دوگیان بوەکە دەگوازرێتەوەو بەمەش کاتێ مندالەکە لەدایک دەبێت قەبارەی سەری بچوک دەبێت و کێشە بۆ مێشکی منداڵەکە دروست دەکات و شێوەیەکی ناڕێکی بە منداڵەکە دەبەخشێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەکادیمی بەرازیل دەرکەوتوە، لە ٪٥٦ ژنانی ناوچەکە دەیانەوێت دووگیانبن بەڵام لەبەرامبەردا کۆمەڵێک ژنی دووگیان هەوڵی لەباربردنی منداڵەکانیان ئەیەن هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی ڤایرۆسی زیکا، لێرەدا دادگاش ڕێگەیان پێدەیات کە کۆتای بە منداڵەکانی ناوسکیان بێنن.

بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی زیکا  لەساڵی ١٩٤٧ لە هەرێمی ئۆغەندا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دۆزرایەوە پاشان بە ناوچەکانی تر بڵاوبوویەوەو لەئێستادا هەڕەشەیەکی زۆری بۆ سەر دانیشتوانی زەوی دروست کردوەو بەرازیلیش زۆرترین تووشبووی لەخۆ گرتوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7358