سلێمانی؛ كه‌مپینێك بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی ئیفلیجیی مێشك ڕاگه‌یه‌نرا
سه‌نته‌ری ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵانی ئیفلیجیی مێشك له سلێمانی، له ژێر ناوی (كۆمه‌كی گه‌شه هه‌نگاوێك به‌ره‌و ژیانێكی ئارام)، كه‌مپینێك بۆ هاوكاریی منداڵانی تووشبوو به ئیفلیجیی مێشك ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپین و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێن: بارودۆخی منداڵانی ئیفلیج له دۆخێكی خراپدایه‌و داوا له سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ن، هاوكارییان بكه‌ن...
ئه‌م منداڵانه‌ی لێره‌ن له سه‌نته‌ری فێركاری ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان له سلێمانی، نه‌خۆشانی ئیفلیجیی مێشكن، وه‌ك كه‌سوكاریان ده‌ڵێن، له بارودۆخێكی ده‌رونی و ئازارێكی زۆرخراپدا ده‌ژین، سه‌نته‌ری فێركاری ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵانیش، سێیه‌مین كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت: نه‌بونی بینا و پسپۆڕی ده‌رونی و نه‌بونی بوجه‌یه‌كی تایبه‌ت، بوونه‌ته گه‌وره‌ترین گرفت بۆ نه‌خۆشانی سه‌نته‌ره‌كه كه ڕۆژانه 80 منداڵی نه‌خۆش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن...
میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: 32 هه‌زار منداڵی نه‌خۆش له‌م سه‌نته‌ره‌دا، پێویستیان به هاوكاریهو داوا ده‌كات، سه‌رمایه‌داران و حكومه‌تی هه‌رێم، هاوكاریی نه‌خۆشانی ئیفلیجی مێشك بكه‌ن و خه‌مسارد نه‌بن له ئاست داواكاری سه‌نته‌ره‌كه‌دا.
به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری فێركاری ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان له سلێمانی، زیاتر له 32 هه‌زار منداڵ هه‌ن پێویستیان به هاوكاری و چاره‌سه‌ری پێویست هه‌یه و زیاتر له 8 هه‌زار منداڵی ئیفلیجی مێشكیش له‌م سه‌نته‌ره‌دا هه‌ن و پێویستیان به هاوكارییه، كه‌سوكاری نه‌خۆشان و سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه‌ش داوا ده‌كه‌ن، هاوڵاتییان و سه‌رمایه‌داران، به‌ده‌م خه‌می منداڵانی ئیفلیجی مێشكه‌وه بێن...
خوێندراوەتەوە1195