كەمخەوی لەگەڵ زیانەكانی بۆ تەندروستی، زیانی ئابوریشی هەیە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە كەمخەوی جگە لەوەی زیانی بۆ تەندروستی لەش، لەهەمان كاتدا زیانی زۆری ئابوری بۆ وڵاتان هەیە، بەجۆرێك چەند وڵاتێكی پێشكەوتووی جیهان بەهۆی كێشەی كەمخەوییەوە ساڵانە بڕێك پارەی زۆر لەدەست دەدەن.
توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی ناوەندی راندی ئەوروپی لەسەر ئاستی پێنج وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و دەریخستووە، زۆربونی كێشەی كەمخەوی لەنێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەدا بۆتە هۆی دروستكردنی كێشەی زۆری تەندروستی بۆیان ئەمەش وایكردووە ئەو كەسانە داهاتێكی كەمتریان هەبێت و نەتوانن بەباشی كارەكانیان ئەنجامبدەن بەو پێیەی بەهۆی كەمخەوییەوە ساڵانە چەند ڕۆژێك ناچنە سەر كارەكانیان.
ئەو پێنج وڵاتەی لە توێژینەوەكەدا باسكراون بریتین لە (ئەمریكا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، بەریتانیا، كەنەدا)، كەمخەوی ساڵانە زیانی 411 ملیار دۆلار لە ئەمریكا دەدات هەروەها ژاپۆن 138 ملیار و ئەڵمانیا 60 ملیار و بەریتانیاش زیانەكانی 50 ملیار دۆلارە، كەنەداش لە پلەی پێنجەم و كۆتایدایە و زیانەكانی بە زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
خوێندراوەتەوە1611