ته‌ندروستی

كوڵاندنی بەشێك لە سەوزەكان سودەكانی لەناودەبات

زۆرن ئەو كەسانەی بۆ دابەزاندنی كێش یاخود پەیڕەوكردنی بەرنامەیەكی خۆرامی تەندروست گرنگی بە خواردنی سەوزەكان دەدەن، بەڕای پسپۆڕەكانیش شێوازی ئامادەكردنی ئەو سەوزانە بۆ ژەمە خۆراكییەكان كاریگەری لەسەر بڕی سودەكەی دەبێت بۆ لەش.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاپۆرتێكی لەبارەی شێوازی ئامادەكردنی خواردنەكان بڵاوكردۆتەوە و ئاشكرای كردووە زۆرجار كوڵاندنی سەوزەكان دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەشێكی زۆری ئەو سودانەی لە سەوزەكە و ماددەكانی پێكهاتەكەیدایە.

ڕۆژنامەكە لە زاری تریس لیشت كە پسپۆڕێكی خۆراكییە ئاشكرای كردووە، كوڵاندنی هەندێ لە سەوزەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی %50 سودەكانی بۆ لەش، بۆیە باشترە ئەو سەوزانە لەسەر هەڵم یاخود بە برژاندن ئامادە بكرێن.

بەڕای ئەو پسپۆڕە دیارترین ئەو سەوزانەی بە كوڵاندنی بەشێكی سودەكانیان لە دەست دەدەدەن، بریتین لەوانەی ڤیتامینی پێكهاتەكانیان بەجۆرێك لە ئاودا دەتوێنەوە وەك كەلەرم و سپیناخ و قەرنابیت و بروكلی هەروەها پاقلەمەنییەكانی وەك فاسۆلیا و بەزالیا، بۆیە باشترە ئەوانە لەسەر هەڵم ئامادەبكرێن یاخود ببرژێنرێن كە ئەم ڕێگایەش سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3041