ته‌ندروستی

سلێمانی؛ یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نەشتەرگەریی ئێسك بەڕێوەچوو

یەكەمین كۆنفرانسی زانستی پزیشكی نەشتەرگەرییەكانی ئێسك لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لەكۆنفرانسەكەدا لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە چەندین توێژینەوەی جیاواز لەسەر نەخۆشییەكان و نەشتەرگەرییەكانی ئێسك پێشكەش كران.

كۆنفرانسەكە لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەریی ئێسكەوە ساز كراوەو, توێژینەوە زانستییەكانیش تایبەت بوون بە نەشتەرگەریی ئێسك و جومگەكان و پزیشكانی تایبەت بە نەشتەرگەریی ئێسك و شكاوی و نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشت و نەخۆشییەكانی جومگە و ڕۆمانتیزم بەشدارییان لە كۆنفراسەكەدا كرد.

سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەریی ئێسك لە كوردستان بە KNN ی ڕاگەیاند: ئامانجیان لە بەستنی ئەو كۆنفرانسە خستنە ڕووی زانیاریی زیاترە لەسەر نەشتەرگەریی ئێسك و شكان تا بتوانن خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەن.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە907