خواردنی ماسی بۆ گه‌شه‌ی كۆرپه‌له به‌سوده
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتووه، ماسی نه‌ك ته‌نیا سوودی بۆ مرۆڤی ئاسایی هه‌یه، به‌ڵكو سودێكی زۆر به‌و ژنانه ده‌گه‌یه‌نێت كه دووگیانن، به‌تایبه‌ت بۆ كۆرپه‌له‌كانیان.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 1500 ژنــی دوو گیان ئه‌نجامدراوه، بۆ ماوه‌یه‌ك بڕی پێویست ماسییان خواردووه، دواتر له‌دوای 20 هه‌فته له منداڵ بوون توێژه‌ره‌كان چاودێری منداڵی ئه‌و ژنانه‌یان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆر ته‌ندروست ترن.
سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌و پێیه‌ی كه زۆربه‌ی رووه‌كه به‌ســـووده‌كان له‌ناو زه‌ریاكاندا هه‌ن و ماسی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سوودیان لێ ده‌بینێت بۆ خواردن، بۆیه بڕێكی زۆر له‌و ماده به‌سودانه ده‌چنه له‌شی ماسییه‌كانه‌وه، پاش خواردنیشیان ئه‌و سودانه ده‌گاته له‌شی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌كه داوا له هاوڵاتیان به گشتی و ژنانی دووگیان به تایبه‌تی ده‌كات، به‌رده‌وام گرنگی به خواردنی ماسی بده‌ن و هه‌فتانه دووجار ئه‌و جۆره خۆراكه له ژه‌مه‌كانیاندا هه‌بێت.
خوێندراوەتەوە2052