ته‌ندروستی

سیر و پیاز دژی شێرپەنجەی كۆڵۆنن

چەند پسپۆڕێكی خۆراكی لەڕێی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكەوە بۆیان دەركەوتووە خواردنی سیر و پیاز سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە بونی چەند مادەیەكی سود بەخش لە پێكهاتەی سیر و پیازدا بەتایبەت ماددەی سالفاید،وادەكات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن بەڕێژەیەكی زۆر كەمبێتەوە، هەروەها چاكبونەوەی ئەو كەسانەش خێراتر بێت كە بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

بەڕای پسپۆڕەكان هەفتانە خواردنی دوو پارچە سیر، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن بەڕێژەی %50 كەمدەكاتەوە، لەبەرامبەردا خواردنی پیاز بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەبێت هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن بەڕێژەی %30 بۆ %50.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی دیكە باسیان لە سودەكانی خواردنی سیر و پیاز كردبوو، بەتایبەت بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن كە ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتە.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4878