هێلكە مرۆڤ لە جەڵتەی مێشك دەپارێزێت
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە خوارنی هێلكە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و لەئەگەری توشبوون بە چەند حاڵەتێكی مەترسیدار دەیپارێزێت.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی پەیمانگای ئیپیت ستات لە ویلایەتی میشیگنی ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە ڕۆژانە خواردنی یەك هێلكە لە یەكێك لە ژەمە خۆراكییەكاندا، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە كە هێلكەیەك بڕی شەش گرام پرۆتینی تێدایە لەگەڵ دوو ماددەی دژە ئۆكسیدی وەك لۆتین و زیاكسانسین و بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی ئەی و دی و ئی، ئەمانەش وادەكەن ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك بەڕێژەی %12 كەمبێتەوە.
جگە لەو سودەی خواردنی هێلكە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن بەمەش مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ پارێزراو دەبێت، هەروەها هێلكە دژی هەوكردنی ئەندامەكانی لەشە و دڵە ڕاوكێ و نائارامیش كەمدەكاتەوە.
خوێندراوەتەوە3614