ماددەی كافەین دژی جەڵتەیە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی كافەین و بڕێكی زۆری ئەو ماددەیە لە پێكهاتەكەیاندایە ئەگەری توشبوون بە جەڵتە كەمدەكەنەوە.
توێژینەوەكە لە سوید ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە ئەو كەسانەی بە شێوەیەكی بەردەوام و بێ زیادەڕۆیی خواردنەوەی دەوڵەمەند بە كافەیین دەخۆنەوە، ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی مێشك بە ڕێژەی %15 كەم دەبێتەوە، ئەمەش بەراورد بەو كەسانەی كەمترین كات خواردنەوەی دەوڵەمەند بە كافەین دەخۆنەوە.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو حاڵەتە دەگڕێنەوە بۆ ئەوەی خواردنەوە پڕ كافەینەكان، بڕێكی زۆر ماددەی فلافۆنید لە پێكهاتەكەیاندا هەیە، ئەوەش وەك ماددەیەكی دژە ئۆكسید ڕێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە جەڵتە و ڕێژەی كۆلسترۆلیش كەمدەكاتەوە.
گرنگترین خواردنەوە دەوڵەمەندەكانیش بە كافەیین بریتین لە چا و قاوە، بەڵام پێویستە ئەو بڕەی دەخورێتەوە لە نێوان دوو بۆ سێ كوپدابێت، چونكە خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە چا و قاوە سودەكەی دەگۆڕێت بۆ زیان.
خوێندراوەتەوە2532