ژاوەژاو فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە
بەپێی ئەنجامی توێژینەویەكی پزیشكی كە چەند پسپۆڕێكی بەریتانی ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە ژاوەژاو و دەنگی ئۆتۆمبێل كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ جێدەهێڵێت.
توێژینەكە لە زانكۆیەكی لەندەن ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە كە ژاوەژاوو دەنگی ئۆتۆمبێل كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە تایبەت لە كاتی خەودا.
توێژەرەكان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لێكۆڵینەوەیان لە شێوازی ژیانی 100 كەس كردووە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی ماڵیان لەسەر شەقام و لە نزیك و كارگە و فڕۆكەخانەكانەوەیە بەردەوام گوێیان لە ژاوەژاوە و دەنگی جیاوازە، فشاری خوێنیان بەرزترە بە بەراورد بەو كەسانەی كە ماڵیان لە شوێنێكی هێمنە و لە دەنگە دەنگەوە دوورن.
بەپێی توێژینەوەكە ژاوەژاو بەرزبونەوی فشاری خوێن بەڕێژەی %14 زیاد دەكات، ئەمەش كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جێدەهێڵێت و ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە زیاد دەبێت.
خوێندراوەتەوە840