بەڤیدیۆ...ناڕێكی ددانی منداڵ و ڕاستكردنەوەی
یەكێك لەو كێشە تەندروستیانەی بەشێكی منداڵان بەدەستێوە دەناڵێنن، ناڕێكی شێوەی ددانەكانیانە، كە ئەمەش هۆكاری خۆی هەیە و ئەو منداڵەی توشی ئەو حاڵەتە دەبێت پێویستە لای پسپۆڕی تایبەت چارەسەری بۆ بكرێت.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن، ناڕێكی شێوەی ددانی منداڵ بەهۆی گەشەی نائاسایی ددانەكان و یاخود هۆكاری بۆماوەی و كەوتن و شكانی ددانەكان و چەند خوییەكی خراپی منداڵەوە دەبێت.
ئەو منداڵانەی توشی ئەو حاڵەتە دەبن، پێویستە لای پزیشكی پسپۆڕ چارەسەر بكرێن، بەڵام بەپێی جۆری ناڕێكییەكە و هۆكارەكەی، پزیشك بڕیار دەدات لە چ تەمەنێكدا چارەسەری حاڵەتەكە بكات.
پسپۆڕانی ددان داوا لەو باوانی ئەو منداڵانە دەكەن كە كێشەی خواربون و ناڕێكی ددادنیان هەیە، چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە دوا نەخەن، چونكە تا زووتر منداڵەكە ببرێتە لای پزیشك چارەسەركان خێراتر دەبن، هەروەها داواش دەكەن لەكاتی دانانی پردی تایبەت بە ناڕێكی و خواری ددان، پاكوخاوێنی ددانی منداڵەكەیان لەبەر چاو بگرن بۆ ئەوەی لە كێشەی تەندروستی دیكە بەدووربێت.
خوێندراوەتەوە1275