ته‌ندروستی

دەرمانی دژە شێرپەنجە لە قارچكی دەریایی دروست دەكرێت

چەند پسپۆڕێكی ڕوسی پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك جۆرە چارەسەرێكی نوێ دژی نەخشی شێرپەنجە دروست دەكەن كە ماددەكانی چارەسەرەكە لە قارچكی دەریایی دەردەهێنرێت.

پسپۆڕەكانی زانكۆی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا جۆرە چارەسەرێكی نوێ دژی شێرپەنجە دروست دەكەن و ئەم چارەسەرەش وا لە خانە شێرپەنجەییەكان دەكان كە لاواز بن و بە ئاسانی بكرێنە ئامانجی چارەسەری كیمیاویی.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە ئەو چارەسەرەیان لەپێكهاتەی ئەو قارچاكانە وەرگرتووە و كەلەسەر گژوگیای قوڵایی دەریاكانی ڕوسیا بونیان هەبووە، دوای چەندین گەڕانیش بۆیان دەركەوتووە كە ئەو جۆرە قارچكە تەنها لە دەریای ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بونی هەیە.

پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە كە كەسانی توشبوو بە شێرپەنجە دوای چەند جارێك وەرگرتنی چارەسەری كیمیاوی، كاریگەرییەكانی ئەو چارەسەرە لەسەریان كەمدەبێتەوە، بەڵام پێكهاتەكانی ئەو قارچكە وا لە لەش دەكات بەردەوام لەژێر كاریگەری چارەسەرە كیمیاوییەكەدا بێت و خانە شێرپەنجەییەكان لاوازتربن.

ئەم چارەسەرە لە تاقیگەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا ئامادەكراوە، بەڵام تاقیكردنەوەكان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، بەڕای پسپۆڕەكانیش پێویستە چەند تاقیكردنەوەیەكی دیكە لەسەر ئەو چارەسەر بكرێت دواتر لەسەر نەخۆشەكان تاقیبكرێتەوە ئەوەش كاتێكی زۆری پێویستە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1030