ته‌ندروستی

ئاسانترین ڕێگە بۆ چارەسەری كەم خوێنی

كەم خوێنی یەكێكە لەو حاڵەتانەی توشی زۆر كەس دەبێت و كاریگەری لەسەر ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ و چالاكییە ڕۆژانەكانی دەبێت، پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراكیش ئاماژە بەوە دەكەن كە باشترین چارەسەر بۆ كەم خوێنی ڕێگای سروشتییە.

پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن، خواردنی بڕێكی زۆری ئەو خۆراكانە كە ماددەی ئاسنیان تێدایە وەك سەوزە و پاقلەمەنییەكان و گۆشتی سور و جگەر، سودێكی زۆریان بۆ ئەو كەسانە هەیە كە كێشەی كەم خوێنیان هەیە و تەندروستیان باشتر دەكات.

ئەمە جگە لەوەی زۆر خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن دەكەن لە خوێنەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر ڕێژەی خوێن دەبێت،بۆیە باشترە ڕۆژانە بڕی خواردنی چا و قاوە كەمبكرێتەوە، هەروەها گرنگییەكی زۆر بە سەرچاوە سروشتییەكانی ڤیتامین بدرێت بەتایبەت ئەو خۆراكانە بخورێت كە ڤیتامین بی 12 و سییان زۆرە، وەك ماسی و هێلكە و میوە و مزرەمەنییەكان و كێوی و قۆخ.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10045