ته‌ندروستی

کاریگەری پیسبونی هەوا لەسەر گەشەکردنی نەخۆشی زەهایمەر

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە پیسبونی هەوا و ژینگەی دەوروبەر كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە تایبەت بۆ كەسانی توشبوو بە نەخۆشی زەهایمەر.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی لانكستەر لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە گەردیلەكانی هەوای پیس توشبووانی زەهایمەر دەباتە قۆناغێكی دیكە و تەندروستییان خراپتر دەكات بەجۆرێك زۆرترین شتیان بیردەچێتەوە.

توێژینەوەكە لەسەر 37 كەسی بەتەمەن ئەنجامدراوە كە توشبووی نەخۆشی زەهایمەر بوون و دەركەوتووە زۆرینەیان نیشتەجێی ئەو شارانە بوون كە هەوایەكی پاكژیان نییە و ناوچەكانیان بەدەست كێشەی پیسبوونی هەوا و ژینگەوە دەناڵێنێت.

پێشتریش ناوەندی نیچەری بەریتانی ئاشكرای كردبوو، پیسبونی هەوا ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە سێ ملیۆن كەس، بو پێیەی هەوای پیس هۆكارێكی توشبوونە بە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و كۆئەندامی هەناسەدان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1260