ته‌ندروستی

سودەكانی خواردنی میوەی وشك كراو

میوەی وشك كراو یەكێكە لەو خۆراكانەی كە وزەیەكی باشی تێدایە و ئەو كەسانەی ڕاهێنانە وەرزشیەكان ئەنجام دەدەن دەتوانن سودی لێ وەربگرن.

پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن، میوەی وشك كراو چەندین خاسیەتی خۆراكی و مادەی ڕیشاڵی تێدایە ئەمە بەدەر لەوەی كە میوەی وشك كراو بە سەرچاوەیەك بۆ مادە دژە ئۆكسیدەكان و ڤیتامین بی هەژمار دەكرێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك كە لە سەر 13 كەس ئەنجامدراوە دەركەوتووە، میوەی وشك كراو چەند ڕەگەزێكی خۆراكی تێدایە و كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێشی لەش دروست دەكات و هێز بەو كەسانە دەبەخشێت كە ڕاهێنانە وەرزشیەكان ئەنجام دەدەن بەڵام وا باشترە كە ئەم میوانە بە ڕێژەیەكی زۆر نەخورێن و ئەو جۆرانەیان بە كارنەهێنرێت كە شەكری بۆ زیاد كراوە و شیرین تر كراوە، چونكە ئەو جۆرانە ڕەنگە لەبری سود زیانی هەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2117