ته‌ندروستی

مەترسییەکی نوێی تاتۆ ئاشکرادەبێت

ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات، تاتۆ جگە لەوەی چەندین زیانی بۆ پێست هەیە، بە هۆكاری توشبوون بە چەند نەخۆشییەكیش دادەنرێت.

ماڵپەڕی ئۆنلی مای هێڵس ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە بەو پێیەی تاتۆ ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر خوێن هەیە، بۆیە جگە لە زیانەكانی بۆ پێست ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەكی دیكە زیاد دەبێت نەخۆشییەكانیش زیاتر ئەوانەن كە بەهۆی ڤایرۆسەوە بۆ لەش دەگوازرێتەوە.

بەڕای پسپۆڕەكان مەترسیدارترین ئەو نەخۆشیانەی كە ڕەنگە بەهۆی تاتۆوە توشی مرۆڤ بێت بریتین لە نەمانی بەرگری لەش و هەوكردنی جگەر و سیل، هەروەها هەستیاری. 

پێشتریش توێژینەوەیەكی ئەڵمانی ئاشكرای كردبوو، ئەو ڕەنگانەی بۆ تاتۆ بەكاردەهێنرێت، ماددەی هایدرۆكاربۆنات لەپێكهاتەكەیاندا هەیە  كە هۆكاری توشبوونە بە نەخۆشی شێرپەنجە و چەند نەخۆشییەكی دیكە كە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2186