ته‌ندروستی

سودێکی گرنگی لۆكە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، دەتوانرێت سود لە ماددەیەكی پێكهاتەی تۆوی لۆكە وەربگیرێت  بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.

توێژینەوەكە لە زانكۆی میشیگنی ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە جۆرە ماددەیەك لە پێكهاتەی تۆوی لۆكەدایە كە بە گۆسیبۆل ناسراوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەشێرپەنجەییەكانی لەش، بەتایبەت خانەكانی سەر و مل.

پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە پێكهاتەی گۆسیبۆل كاریگەرییەكی زۆری هەیە بەجۆرێك كاریگەرییەكەی لە چارەسەری كیمیاویی بەهێزترە، لەئێستاشدا دەیانەوێت تاقیكردنەوە لەسەر چەند كەسێكی خۆبەخش بكەن تا زیاتر كاریگەرییەكەیان بۆ ئاشكرا بێت، بەپێی ئەنجامەكانیش هەوڵی دروستكردنی جۆرە دەرمانێك دەدرێت تا چارەسەری نەخۆشییەكەی پێ بكرێت.

پێشتریش چەند پسپۆڕێكی چینی پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتبوو كە چەند ماددەیەكی فلافۆنیدی پێكهاتەی لۆكە لەتوانایاندایە چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر بكات و بیری مرۆڤ بەهێز بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1777