ته‌ندروستی

مەترسییەک لەسەر ئیسفەنجی قاپشتن ئاشکرادەبێت

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەڵمانی ئەو ئیسفەنجەی بۆ شتنی قاپ و كەلوپەلەكانی ناوماڵ بەكاردەهێنرێت، پێویستە بە زووی بگۆڕردرێن چونكە چەندین میكرۆبی زیان بەخشیان لەسەر كۆدەبێتەوە.

توێژینەوەكە لە زانكۆی فۆرتفاگنی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەو ئیسفەنجەی لە چێشتخانەكانی ماڵەوە بۆ شتنی قاپ و كەلوپەلەكانی ناوماڵ بەكاردەهێنرێت، چەندین میكرۆبی زیان بەخشی لەسەر كۆدەبێتەوە كە زیانی بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەكی جیاواز زیاد دەكات.

پسپۆڕەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر 14 ئیسفنجی بەكارهاتوو و 7 ئیسفنجی نوێ كردووە و لەسەر ئیسفنجە بەكارهاتووەكان 362 جۆر میكرۆبی جیاوازی زیان بەخشیان دۆزیوەتەوە كە ئەگەری هەیە مرۆڤ توشی چەندین نەخۆشی بكات.

دواتریش پسپۆڕەكان ئیسفەنجە بەكارهاتووەكانیان بە چەند ڕێگایەكی جیاواز پاكردۆتەوە وەك شتن و گەرمكردن بەڵام بەشێكی میكرۆبەكان هەر لەسەری ماونەتەوە.

پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن بەوەی هەفتانە ئەو ئیسفنجە بگۆڕن كە بۆ قاپ شتن بەكاری دەهێنن یاخود لە غەسالەی جل شتدا بیشۆن چونكە پلەیەكی گەرمی بەرزی هەیە و میكرۆبەكان لەناودەبات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1067