لە داهاتودا مەترسی توشبون بە نەخۆشیەكانی چاو زیاتر دەبێت
توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە داهاتودا جیهان لەبەردەم مەترسی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبونە بە كێشە تەندروستیەكانی چاو .
توێژەران باس لە ئەوە دەكەن كە ڕێژەی كەم بینین لە داهاتودا بۆ سێ ئەوەندەی ڕێژەكەی ئێستا زیاد بكات لە كاتێكدا ئێستادا لە جیهان 200 ملیۆن كەس كێشەی تەندروستیان چاویان هەیە لە نێوان كەم بینی ئاسایی و لە نێوان ئەوانەی بەڕادەیەكی زۆر توانای بینینی چاویان لاوازە.
زۆرترین ڕێژەی ئەو ناوچانەش كە كاریگەری كەمی بینینیان لەسەرە ناوچەكانی باشور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە و هەندێ بەشیش لە باشوری بیابانی گەورە لە ئەفریقا ئەو حاڵەتە تەندروستیانەیان هەیە و ڕێژەی بەرزی تێدا تۆماركراوە .
توێژەرانیش خوازیارن كە بواری چارەسەركردن و فەراهەمكردنی پێداویستیە تەندروستیەكانی چاو گرنگی زیاتری پێبدرێت .
خوێندراوەتەوە2616