ته‌ندروستی

نەخۆشی پوكی ددان مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاتر دەكات

توێژینەوەیەكی زانستی نوێ ئاشكرای دەكات بونی كێشەی تەندروستی لە پوكی خانمان مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاتر دەكات .

پە پێی ئەو توێژینەوە نوێیەی كە لەلایەن گۆڤارێكی سەر بە كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ توێژینەوە لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوكراوەتەوە هاتوە، خراپ بونی پوكی ژنان  ئەگەری توشبون بە چەند جۆرێكی نەخۆشی شێرپەنجە زیاتر دەكات ,ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە مێژوی نەخۆشیەكانی پوك بەستراوەتەوە بە زیادبونی مەترسی توشبون بە 14 جۆر شێرپەنجە، زۆرترین كاریگەریشی لەسەر شێرپەنجەی بۆری هەناسەیە كە ئەگەرەكانی توشبون بەم جۆرە سێ هێندە زیاترە لە نێوان ئەو ژنانەی كێشەی تەندروستی  پوكیان هەیە بەراورد بەو ژنانەی كە كێشەی پوكیان نیە .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2516